لەسەر ڕوو دانەیی خاڵت بە فەن داناوە دەیزانم

لە کتێبی:
دیوانی سالم
بەرهەمی:
سالم (1800-1866)
 1 خولەک  963 بینین
لەسەر ڕوو دانەیی خاڵت بە فەن داناوە، دەیزانم
بە قەسدی مورغی دڵ زوڵفت بە دەورا داوە، دەیزانم
خەریکی دڵنەوازیمی بە چاوی مەرحەمەت زاهیر
نیهانی بۆ سەرم تیغی برۆت ساو داوە، دەیزانم
گرانخێزی لە ڕەفتارا بەهانەت عوجب و تەمکینە
بە باڵاتا لە گێسوو ئەژدەها ئاڵاوە، دەیزانم
سیەهدڵ مەردومان چ بکەم لە شەرعا شاهیدی نادەن
دزینی دڵ لە سینەمدا فوتووری چاوە، دەیزانم
وەکوو سینەم دەبێ تێ کچێ لە هەر جێ دڵ قەراری بێ
لە زوڵفا ئاشیانی بەستبێ شێواوە، دەیزانم
لە ڕووی بەرقی تەجەللیی حوسنتا موشکیل دڵم مابێ
موجەسسەم گەر لە سەنگی خارە بێ سووتاوە، دەیزانم
فەریبی دڵ دەدەم دایم بە موژدەی ڕوئیەتی حوسنت
ئەگەرچی وەسڵی تۆ عەنقاسیفەت هەر ناوە، دەیزانم
قیامەت حەشرە بۆ عالەم وەلاکین هەر لە ئێستاوە
خوداوەند بۆ ڕەقیبم دۆزەخی تاوداوە، دەیزانم
موبالاتی نەبوو دڵبەر بە حاڵی سالمناسناوی ئەدەبیی مەزڵووم
بە حەرفی موددەعیی زاڵم، بەدڵ تۆراوە، دەیزانم!