بە دەورمدا وەفا کێشاویە مەرکەز

لە کتێبی:
دیوانی سالم
بەرهەمی:
سالم (1800-1866)
 1 خولەک  1235 بینین
بە دەورمدا وەفا کێشاویە مەرکەز
هەتا دەمرم لە خەت ناکەم تەجاوەز
کوهەن ناکەم قوماشی عیشقی جانان
هەتا قابیز نەیێ ڕۆحم نەکا گەز
بەنەوعێ چەرخی داوم چەرخەیی چەرخ
ڕەگی دڵ با درا وەک ڕوشتەیی قەز
برادەرمادەرە هیندوویی باغت
غولامی چاوی مەستت دوختەری ڕەز
بە شەرعی شافیعیناوی تایبەت گەر نەهیە کوشتن
لە شەرحی شەرعی دڵبەر دایە جایەز
شەوی فیرقت لەبەر غەم تا سەحەرگاهـ
لە پەهلووم خارە سالمناسناوی ئەدەبی نەرمیی خەز