تۆ دەریامی

لە کتێبی:
خەوە بەردینە
بەرهەمی:
سوارە ئیلخانیزادە (1937-1976)
 2 خولەک  4355 بینین
تۆ دەریامی
بە ڕوانینی دوو چاوی شینی بێ بنت
بە خاوێنیت بە ئارامیت
تۆ دەریامی
بە شەپۆلی لەنجەولارت
بە تووڕەیی جاربەجارت
بە شەنگەژنیت
بە سامیت
تۆ دەشتی ئەوپەڕ نادیاری
بۆ چۆڵ بڕی لە پێ کەوتوو
تاپۆی شاری
تۆ ڕوح سووکی وەک خەونی خۆش
وەک هەناسە
جێ ناگری
لە توێی شیعرا چەشنی تاسە
تۆ تراوکەی جارێ دیار، گاهێ نەدیاری
هیوای تینوێتی ڕێبواری
تۆ شۆڕەبی ناو شۆرەکاتێکی گەرمی
لەبەر نیگای تاسەباری ئەویندارا
خۆ داپۆشیو بە لکوپۆی کەزیەی نەرمی
بەڵام ئەی کیژ
ئەی چاو نەرم
ئەی خەنجەری تۆڵەی ڕق تیژ
ئەمڕۆ من لە خەستەخانەم
نە وشیارم نە لەسەرخۆ
لایەکی بیرم لای ئەو گەنجەیە
بە دەمی برین پێکەنی
بەشوورەی وەک پۆڵای لەشی
ڕێگای چەکمەی سووری خوێن و
دەستی ڕەشی بەعسناوی تایبەتی تەنی
لایەکی بیریشم لای تۆ
نا ئەی هەنیەت وەک مانگەشەو
نا دەریای مەندی چاوبەخەو
گڕی ئاخ بەر مەدە گیانم
بە نیگای ئاشنای لێ کوژراوان مەمتاسێنە
خۆم زامارم
بە خوێی توانج
مەمکولێنەوە، مەمسووتێنەوە
مەڵێ خۆزگە دەزگیرانم
پاڵەوپشتی ژیانم
بمردایە...!
***
بەڵام ئەمڕۆ
کە هەر ساتێ دڵی دایکێ
لە کوردستانشوێن هەڵئەقرچێ
بە هەر بۆمبای سووتێنەرێک، پێشمەرگەناوی تایبەتیەک
داری چاکێک دائەقرچێ
نەتکوتبایە لایەکی بیرم لای تۆیە
مەگری و مەڵێ دەزگیرانت ڕەنجەڕۆیە
بەو زارەی لە زەردە زیزە
بە ئارامی کە شێوەی دڵمەندی تۆیە
مەڵێ بەس ئەم گوفتوگۆیە
تۆ لات وایە
من نازانم
سکاڵای دڵداری خۆشە
بەڵام ئەمڕۆ من بەشێکی کوردستانشوێنم
کیژی سەد برا کوژراوی نیشتمانم
تازەماسیی تاسەباری دەستی تینووت
ڕێی نییە بۆ دەریای سینەم
هێندی خوا خۆشەویستی
بەڵام من کیژێکی کوردم
جەهەننەمە گڕی سینەم