بانگەوازی پەنجەرە
لە کتێبی:
خەوە بەردینە
بەرهەمی:
سوارە ئیلخانیزادە (1937-1976)
1 خولەک
2369 بینین
تەوژم و تین ئەگەڕا
ئەگەڕا نوتفەدانی پەنجەرەکان
وە ماڵی بێ زگ و زا
پڕ ئەبوو
لە تۆوی بەهار
شنە هەمیشە وەکوو
ویردی زاری پەنجەرە بوو
ئەبوو بە سەربەندێ
لە قاپی سەوزی زەمەندا
دووپات ئەکراوە
منیش دڵم پشکووت
بەڵێنی دەعوەتی ڕەنگینی پەنجەرەی تاکی
بەرەو بەهارم دا
لەبەر بەیانی وەها
خۆشەویست و متفەڕکا
کە کۆلکەزێڕینە
ئەبوو بە مەقتەعی شیعری
درێژی بارانە
وە پڕ بە پێستی لەشم
حولوولی گیانی
تەبیعەت بوو
دەسم
لە چەشنی شینکە لە خاکی
بەهاری پاک ئەڕوا
وە عەتری زاری کچی پێوە
خاکی ماجوومی
منیش بە سەجع و هەوای
شەپۆلی چۆمە ئەڵێم
شیعر و با و بالۆرەم
وە با بە سۆزە بە نەرمی
خەریکە لاوژە ئەگێڕێ
بە شیعری پاراوم
وە ئیمانم
پتەو ئەبێ بە سەفای
گەورەماڵی پەنجەرەکان
لە هەرچی ئینسانە
ئەگێڕمەوە
بە هەموو بانگەوازی دەستی بڵاوم
دەمێکی بوو دڵی من
پڕ بە پێستی تەنیایی
شەپۆڕ و شینی ئەگێڕا
دەمێکی وا دادێ
بە هەرچی وا لە وزەی سەوزی پەنجەرەدا
دڵی بەتاسەی من
خەریکە پێئەکەنێ.
ئەگەڕا نوتفەدانی پەنجەرەکان
وە ماڵی بێ زگ و زا
پڕ ئەبوو
لە تۆوی بەهار
شنە هەمیشە وەکوو
ویردی زاری پەنجەرە بوو
ئەبوو بە سەربەندێ
لە قاپی سەوزی زەمەندا
دووپات ئەکراوە
منیش دڵم پشکووت
بەڵێنی دەعوەتی ڕەنگینی پەنجەرەی تاکی
بەرەو بەهارم دا
لەبەر بەیانی وەها
خۆشەویست و متفەڕکا
کە کۆلکەزێڕینە
ئەبوو بە مەقتەعی شیعری
درێژی بارانە
وە پڕ بە پێستی لەشم
حولوولی گیانی
تەبیعەت بوو
دەسم
لە چەشنی شینکە لە خاکی
بەهاری پاک ئەڕوا
وە عەتری زاری کچی پێوە
خاکی ماجوومی
منیش بە سەجع و هەوای
شەپۆلی چۆمە ئەڵێم
شیعر و با و بالۆرەم
وە با بە سۆزە بە نەرمی
خەریکە لاوژە ئەگێڕێ
بە شیعری پاراوم
وە ئیمانم
پتەو ئەبێ بە سەفای
گەورەماڵی پەنجەرەکان
لە هەرچی ئینسانە
ئەگێڕمەوە
بە هەموو بانگەوازی دەستی بڵاوم
دەمێکی بوو دڵی من
پڕ بە پێستی تەنیایی
شەپۆڕ و شینی ئەگێڕا
دەمێکی وا دادێ
بە هەرچی وا لە وزەی سەوزی پەنجەرەدا
دڵی بەتاسەی من
خەریکە پێئەکەنێ.