دنیا کە لەبەر قافڵەی ئاهم تەمە ئەمڕۆ
لە کتێبی:
دیوانی زێوەر
بەرهەمی:
زێوەر (1875-1948)
1 خولەک
1293 بینین
دنیا کە لەبەر قافڵەی ئاهم تەمە ئەمڕۆ
شۆراوی سوروشکم بەمەسەل زەمزەمە ئەمڕۆ
لێوت کە عەقیقە بووەتە ڕوکنی یەمانی
ماچی کە جەوازی نییە جێی پەنجەمە ئەمڕۆ
کۆبوونەوە حەججاجی خەیاڵم لە مینای دڵ
شەیتانە ڕەقیب ڕەجمی لەلام ئەلزەمە ئەمڕۆ
خاڵت حەجەرولئەسوەدە، بەرناکەوێ ماچی
دەستم کە بگاتێ سەبەبی ڕوتبەمە ئەمڕۆ
جان و دڵی من بۆتە سەفاناوی تایبەت و مەروەناوی تایبەت لەبۆ تۆ
ڕاکەی لە دڵا جانە! کە جێی مەقدەمە ئەمڕۆ
شەو تا بە سەحەر موزدەلیفەناوی تایبەتی حوجرەیە جێگام
ئەمما عەرەفەناوی تایبەتی کۆیی ئەتۆ جێگەمە ئەمڕۆ
مەحفووزە لە بۆسە و لە دەسی عاشقی غەمبار
دوو ڕووکنیی شامیی و ئەڵێی پەرچەمە ئەمڕۆ
لبيك و سعديكعەرەبی ئەڵێم: لەحزە بە لەحزە
یەعنی لە حوزوورت قەدەمم مەحکەمە ئەمڕۆ
زێوەرناسناوی ئەدەبی وەکوو حاجی لە تەوافایە هەمیشە
ئەم تەوفی ویداعی نییە لەو بێ غەمە ئەمڕۆ