دنیا کە لەبەر قافڵەی ئاهم تەمە ئەمڕۆ

از کتاب:
دیوانی زێوەر
اثر:
زیور (1875-1948)
 1 دقیقه  1170 مشاهده
دنیا کە لەبەر قافڵەی ئاهم تەمە ئەمڕۆ
شۆراوی سوروشکم بەمەسەل زەمزەمە ئەمڕۆ
لێوت کە عەقیقە بووەتە ڕوکنی یەمانی
ماچی کە جەوازی نییە جێی پەنجەمە ئەمڕۆ
کۆبوونەوە حەججاجی خەیاڵم لە مینای دڵ
شەیتانە ڕەقیب ڕەجمی لەلام ئەلزەمە ئەمڕۆ
خاڵت حەجەرولئەسوەدە، بەرناکەوێ ماچی
دەستم کە بگاتێ سەبەبی ڕوتبەمە ئەمڕۆ
جان و دڵی من بۆتە سەفااعلام و مەروەاعلام لەبۆ تۆ
ڕاکەی لە دڵا جانە! کە جێی مەقدەمە ئەمڕۆ
شەو تا بە سەحەر موزدەلیفەاعلامی حوجرەیە جێگام
ئەمما عەرەفەاعلامی کۆیی ئەتۆ جێگەمە ئەمڕۆ
مەحفووزە لە بۆسە و لە دەسی عاشقی غەمبار
دوو ڕووکنیی شامیی و ئەڵێی پەرچەمە ئەمڕۆ
لبيك و سعديكعربی ئەڵێم: لەحزە بە لەحزە
یەعنی لە حوزوورت قەدەمم مەحکەمە ئەمڕۆ
زێوەرتخلص وەکوو حاجی لە تەوافایە هەمیشە
ئەم تەوفی ویداعی نییە لەو بێ غەمە ئەمڕۆ