موژەت ئوردوویی چەنگیزخانە ئەمڕۆ

لە کتێبی:
دیوانی زێوەر
بەرهەمی:
زێوەر (1875-1948)
 1 خولەک  1048 بینین
موژەت ئوردوویی چەنگیزخانە ئەمڕۆ
هەموو موڵکی دڵم وێرانە ئەمڕۆ
لە دەست ئەو پەرچەمی وەک ماری زوححاک
هەموو تیفلی دڵێ بێجانە ئەمڕۆ
مەگەر گۆیا هۆلاکۆیە دوو چاوت
لەگەڵ شەوقی کە پڕ فەرمانە ئەمڕۆ
عورووسە یاخۆ دەقیانووسە ئەبرۆت
عەدوویی ساحێبی ئیمانە ئەمڕۆ
موعەللیم دەرسی نازی ڕووتی پێ وت
کە وا چاوت لە ڕووت حەیرانە ئەمڕۆ
عەبەس واعیز ئەکا مەنعم لە عەشقی
مەگەر دێوانەیی دیوانە ئەمڕۆ
لە پەی کێوانە زێوەرناسناوی ئەدەبی هەر وەکوو شێت
فوغانی واسیڵی کەیوانە ئەمڕۆ