لە عەشقی دوختەری ڕەز هەر لە کێوان
لە کتێبی:
دیوانی زێوەر
بەرهەمی:
زێوەر (1875-1948)
1 خولەک
895 بینین
لە عەشقی دوختەری ڕەز هەر لە کێوان
بەجارێ بوومە شەیدای باخی مێوان
مەیی وەک لالەیی نوعمان حەڵاڵە
بە فتوای من بەیادی لەعلی لێوان
لە خەو هەستا بە زولفی ڕووی پۆشی
بەیانی کرد بە شەو عوششاقی شێوان
دڵی بێچارە وەک کۆتر هەڵ ئەفڕێ
لە ترسی چنگی چاوبازی مەریوان
ڕەقیب بای دایەوە بۆ فیتنەبازی
خوا بیخاتە بەر بای دەستی دێوان