کە مردم
لە کتێبی:
شیعرەکانی کامەران موکری لە ڕۆژنامەکاندا
بەرهەمی:
کامەران موکری (1929-1986)
1 خولەک
1376 بینین
من ئەمرم
نایەڵم کەس بمنێژێت
دوا سەرنجم ئاو ئەدەم
بە بریسکەی ڕم
بە ترووسکەی ئاوات
بە هێرشی سەرکەوتن
دەنگی سروودی ئازادی
نرکەی تۆڵە
چریکەی دیلی ئازاد بوو
زڕەی زنجیری شکاو
گرمەی زیندانی ڕماو
هاژەی جۆگەی خوێناو
نایەڵم کەس بمنێژێت
ئەمرم لەگەڵ ئاوازی:
تەپڵدا
ترپەی پێی سوارەدا
هاواری هەڵمەتدا
شریخە شریخەی گوللەدا
کاتێک کە زۆردارە بەرازەکان
دوا ئاخی مەرگی سەرشۆڕی
هەڵئەکێشن
مەمنێژن
با لاشەم ببێتە پێشێلی لەشکری سەرکەوتوو
هێزی برسی و هەژار
سوپای بۆ ئازادیی تینوو
چەند بەرزییە مەرگی پیرۆز
نایەڵم کەس بمنێژێت
دوا سەرنجم ئاو ئەدەم
بە بریسکەی ڕم
بە ترووسکەی ئاوات
بە هێرشی سەرکەوتن
***
دوا هەست و تاسەم هەڵئەکێشم لە گیانی:دەنگی سروودی ئازادی
نرکەی تۆڵە
چریکەی دیلی ئازاد بوو
زڕەی زنجیری شکاو
گرمەی زیندانی ڕماو
هاژەی جۆگەی خوێناو
***
ئەمرمنایەڵم کەس بمنێژێت
ئەمرم لەگەڵ ئاوازی:
تەپڵدا
ترپەی پێی سوارەدا
هاواری هەڵمەتدا
شریخە شریخەی گوللەدا
کاتێک کە زۆردارە بەرازەکان
دوا ئاخی مەرگی سەرشۆڕی
هەڵئەکێشن
***
کە مردممەمنێژن
با لاشەم ببێتە پێشێلی لەشکری سەرکەوتوو
هێزی برسی و هەژار
سوپای بۆ ئازادیی تینوو
چەند بەرزییە مەرگی پیرۆز