فەرامۆشی
لە کتێبی:
ئاوات و ڕەنج
بەرهەمی:
کامەران موکری (1929-1986)
1 خولەک
994 بینین
ئەڵێم با پرشنگی چاوی
قژی وەکوو خۆرەتاوی
بریسکەی دەمی بچوکی
بەژنی جوان و ئێسکی سووکی
کوڵمی وەکوو گوڵەسووری
لاملی وەکوو بلووری
لێوی پڕ لە تەزووی خۆشی
بدەمە دەست فەرامۆشی
کە چی دڵ ئەڵێ من ناژیم
بەبێ خۆشەویستیی پەریم