چ خاکێ کەم بە سەرما مامەوە تاک
لە کتێبی:
دیوانی مەحوی
بەرهەمی:
مەحوی (1836-1906)
1 خولەک
5629 بینین
چ خاکێ کەم بە سەرما، مامەوە تاک
بە لێو ئاهـ و، بە چاو ئەشک و، بە سەر خاک
بە دوویا وێڵم و ئەشکم دەپرسێ
لە هەر دار و دیارێ أَيْنَ سَلْماك؟عەرەبی
جگەر دەبڕێ، دڵ ئەڕفێنێت و دەڕوا
چ بێ مروەت، چ بێ پەروا، چ بێ باک
کە کوژرا، شاهی عالی جاهی عیشقە
هەتا سەیدت نەکەن ناگەیتە فیتراک
بە خەنجەر دڵمی لەت لەت کرد کە بێ ئۆف
وتی: خۆ وا خراپ و دڵ وەها چاک!
نیساری خاکی ڕێگەت جانە، فەرمووی:
چه نسبت خاک را با عالم پاکفارسی
گوڵاو و ئاگراوە بادە ئەمشەو
تەرەبناکە مەی و ساقی غەزەبناک
وتم: عیشق ئاگری گرتە وجوودم
وتی: هەر بابەتی سووتانە خاشاک
لە دڵدا خەڵق و خوا بوو، فایدەی چی
کە دەم پڕ بێ لە إِيّاكَ وَ إِيّاكْعەرەبی
دەزانی جیفەیە دنیا، دە حەیفە
وەکوو سەگ ئەم شەڕ و شۆڕە لە سەر لاک
خودا! تۆ لاگری لەو لاکە مەحویناسناوی ئەدەبی
بە جاهی پادشاهی تەختی لَوْلاكعەرەبی