وەک بولبول ئەی تۆ تازە گوڵم پڕ بە دڵمە شەوق
لە کتێبی:
دیوانی مەحوی
بەرهەمی:
مەحوی (1836-1906)
1 خولەک
2147 بینین
وەک بولبول، ئەی تۆ تازە گوڵم، پڕ بە دڵمە شەوق
وەک قومری، ئەی تۆ سەرو سەهی، پڕ بە ملمە تەوق
خۆشە بە یادی ئەو لەبەوە نۆشی خوێنی دڵ
بەم نەشئە ئاشنا نەبووە غەیری ئەهلی زەوق
باڵاتە وەک ئەلیف لە حورووفاتی کائینات
مافەوقی تۆ کوژایەوە ناوی لە تەحت و فەوق
ئەو بەرقی جیلوە شەوقی کە ئەمشەو بڕی لە ماهـ
سینەی جیهانی بۆ بووە مەجمەر بە ناری شەوق
سەیری هەیە عەقیقی لەبی، خەت بە دەوریا
بۆ سەر یەمەن لە زەنگەوە لەشکر کراوە سەوق
شێرێکی پێ لە سیلسیلەدایە ئەسیری عیشق
مەردی، بزانە زینەتی مەردانە تەوق و ڕەوق
هاتۆتە سەر ئەمە لە سەرتدا، سەر هەڵبڕە
مەحویناسناوی ئەدەبی ئەم ئیشی خێرە لە سەر تۆیە ماوە عەوق