کە مرد لەیلا خەبەریان دا بە مەجنوون

لە کتێبی:
بۆ کوردستان
بەرهەمی:
هەژار (1921-1991)
 1 خولەک  758 بینین
کە مرد لەیلا خەبەریان دا بە مەجنوون
ئیتر دنیا لەبەر چاوی نەما ڕوون
یەخەی لەت کرد بە ڕۆڕۆ و داد و هاوار
بە شیوەن ڕۆیی بۆ لای مەقبەرەی یار
لە گۆڕستان مناڵێکی بەدی کرد
بە چاوی سوورەوە پرسی بەوی کرد
گوتی لەیلا لەناو کام گۆڕە مەدفوون
وتی هێشتا لە عیشقا کاڵی مەجنوون
لەسەر هەر گۆڕێ تۆزێ گڵ جیا کە
بەیادی عیشقەوە بۆنی پیا کە
لەهەر خاکێ کە بۆنی مەیلی لێ هات
وەسەر کە خاک و خۆڵ ئەو جێیە جێگات