پشوودرێژ

لە کتێبی:
بۆ کوردستان
بەرهەمی:
هەژار (1921-1991)
 1 خولەک  701 بینین
کەرێکی نەخۆش خەریک بوو دەمرد
بەشدار لە دیاری چاوێری دەکرد
دەیگوت بتۆپی گۆشتەکەی دەخۆم
سەگ دەیگرنەوە ئەگەر من بڕۆم!
لە کەر گران هات دیمەنی گەماڵ
وتی: چوارپێ بەگ تۆ بچۆوە ماڵ
من تیرەی کەرم زۆر گیان لە سنگم
فریوت نەدا هەناسەی تەنگم
هێشتا بۆ مردن دوو مانگم ماوە
سەگ زۆر لە سەرخۆ وەرامی داوە:
منیش نەتەوەی پشوودرێژم
وا لێرەم هەتا گۆشتت ئەچێژم