جێژوان

لە کتێبی:
بۆ کوردستان
بەرهەمی:
هەژار (1921-1991)
 1 خولەک  782 بینین
ڕاوکەر لە ڕاوا لە دەشت و دەردا
دوو ڕێویان هەستاند تاژیان تێ بەردا
مێ بە نێری گوت: با جوێ بینەوە
جێگایەک دانێ تۆ بمبینەوە
وتی بە سەرچاو، منیش پێم خۆشە
جێژوانمان دەزگای کەوڵ فرۆشە