ئەوینی گەورە
لە کتێبی:
بۆ کوردستان
بەرهەمی:
هەژار (1921-1991)
1 خولەک
660 بینین
چی زۆر بە نرخە و من شکی ئەبەم
نیشتمان بە دڵ پێشکەشتی ئەکەم
من ئەوینی وام بۆت کەوتۆتە دڵ
ئاواڵمە کاتێ دەشکەومە بن گڵ
ئەوینێ هەرگیز ناکا پرسیار
تاقی کەرەوە جارێک نا سەد جار
ئەوینێ هەرچی تۆ بڵێی دەوێرێ
زۆر ئامادەیە نرخی بژمێرێ
ئەوینێک هەرچی هەسی زۆر و کەم
دەڵێ ئامادەم قوربانتی دەکەم