ژن و سەماوەر

لە کتێبی:
بۆ کوردستان
بەرهەمی:
هەژار (1921-1991)
 1 خولەک  526 بینین
ژنەکی کۆر لە گوندی لۆلان بوو
دوورە دیدە و هەتا بڵێی جوان بوو
سۆفییەکی شێخ ڕەشیدی لۆلانی
ڕۆژێ لای شێخ بە دەرفەتی زانی
وتی: گەرمن لە خۆمی مارە بکەم
سوێند ئەخۆم دەردی چاوی چارە بکەم
سیسە سۆفی ژنەی لە باری برد
نە بژیشکێکی دی و نە چاری کرد
شێخ وتی: سوێندی سۆفی بە درۆ بوو
گوتی: سووچی سەماوەری تۆ بوو
ئاگری کۆر ببوو نە خوست و نە هەست
چاپەزت هاتە پێش و شیشی بە دەست
لینگی ڕاکرد و خۆشی ڕاکێشا
لە کونی خوارەوەی پیا کێشا
چاوەکانی گەشاوە هاتەوە دەنگ
ڕەژوە ڕەش بوونەوە بە سوورە پەرەنگ
من وتم ژن سەماوەرە و کوێرە
چاپەزی پێ دەوێ و بە شیش فێرە
هێند خەریک بووم تیا چەما شیشم
وەختە کوێراییی دایە چاویشم