لە مەرد ئەگەڕێ
لە کتێبی:
بۆ کوردستان
بەرهەمی:
هەژار (1921-1991)
1 خولەک
691 بینین
فەیلەسووفێ هەبوو لە یۆنانا
ڕۆژ چرای هەڵدەگرت بە کۆڵانا
دەگەڕا درز و قوژبنی عەرزی
وەک یەکێک ون بکا بە شەو دەرزی
تازە لاوێک بە گاڵتە پرسی لێی
مامە بە چرا و بە ڕۆژ لە چی دەگەڕێی
گوتی: ڕۆڵەم بە خۆم و بە چراکەم
دەگەڕێم بەشکە مەردێ پەیداکەم