وێرانەیە یان ماڵە؟

لە کتێبی:
بۆ کوردستان
بەرهەمی:
هەژار (1921-1991)
 1 خولەک  524 بینین
پارسەکێک خۆی کوتایە هەیوانێک
وتی: برسیم لەڕێی خودا نانێک
خاوەنی ماڵ گوتی بڕۆ نیمە
وتی: سا چۆڕە ئاوێ توونیمە
گوتی: ئاومان نەماوە لاچۆ بڕۆ
وتی: بۆ پینە بزگوڕێک لە پەڕۆ
گوتی نیمە. وتی:کوتێک بەن و داو
گوتی: بەس بای بدە خەیاڵی خاو
وتی: وام زانی ماڵە ئێرانە
لێم گەڕێ با بڕیمە وێرانە
من لەلام وابوو خاوەنی ماڵی!
تۆش لە وێرانە زگ ئەکەی خاڵی
توورێ هەڵبگرە داینێ ئەم پۆزە
وەرە وێکڕا بچینە دەریۆزە