بە لاف پێک نایە

لە کتێبی:
بۆ کوردستان
بەرهەمی:
هەژار (1921-1991)
 1 خولەک  780 بینین
پووشێ کەوتە سەر میزی کەر
مێشوولەیەکی پەڕیە سەر
دەیوزاند: گەمیوان خۆمم
مەلەوانی هەزار گۆمم
لە دەریای بێ بن دەگەڕێم
ناترسم گەرداو بێتە ڕێم
کوا «ماجەڵان» و «دێ جاما»؟
کێ ئازایە بێ بەلاما
«کریستۆڤەر» شاگردم بوو
گەمیەکەشی دەسکردم بوو
خۆی هەڵکێشا لەبەر خۆوە
تا میزەکەر وشک بۆوە
لە تونیان دەگەڕا بێ ئاو
بڵاوەی کرد خەیاڵی خاو