هەڵە لە چیدایە؟
لە کتێبی:
بۆ کوردستان
بەرهەمی:
هەژار (1921-1991)
1 خولەک
704 بینین
یەکێ لای قازییەک شکایەتی کرد
بۆ سمێڵ چەوری کووپە ڕۆنی برد
کووپە تا مل لە مشکی ئاخنراو
چنگە ڕۆنێک لەلای سەر و بەرچاو
نیازی پێک هات و نامەیان دایە
قازی لایە و کەسی دەڕۆست نایە
کووپە ڕۆن دەرکەوت، فڕوفێڵە
سەرەوەی ڕۆنی ڕوون و بن لێڵە
ڕایسپارد نامەکەی هەڵەی تێدا
بێنێ پاکی دەکەم پەڵەی تێدا
وتی عەرزی کەن ئەم هەڵە و پەڵەیە
نە لەلای ئێمەیە، لە کووپەڵەیە
هەر زلێکی بە چەوری دەسبڕ بێ
چاکە ورگی لە خۆڵەمێش پڕ بێ