عەشقی تۆ نەمکا بە بریان کێ هەیە بەحسم بکا

ڕاستییەک
لە کتێبی:
دیوانی ئەخۆل
بەرهەمی:
ئەخۆل (1911-1988)
 1 خولەک  963 بینین
عەشقی تۆ نەمکا بە بریان کێ هەیە بەحسم بکا
زوڵفی تۆ شێتم نەکا گەر، کێ هەیە لۆمەم بکا
گەر نەسووتێم بۆ برۆکەت تۆ لە دینم لا نەدەی
کەس نییە مانع بە ئیشم تا خودا یارم بکا
عەقڵ و هۆشت لێ بڕیوم خواردن و خۆراکی من
هەر غەمی تۆیە بەقوربان، ئەیکە کێ چارم بکا
هەڵبەتە حاڵم بزانی چیم بەسەر هاتووە لەبۆت
تێ دەگەی ئەوسا چلۆنم کێ هەیە مەنعم بکا
بۆ چی ناپرسی لە زارم زەڕەیە ڕەحمت نییە
ناوی مەجنوون وا لە دونیا هەر ئەوە عەینم بکا
سەد ئەڵێن فەرهادناوی تایبەت بە شیرینناوی تایبەت عاشقە وەک من نییە
ئای کە چۆن مەنسوورناوی تایبەت ئەتوانێ تاکو تەقلیدم بکا
من وەکوو بولبول ئەتۆ گوڵ کوڵمی ئاڵت قەترەیە
یا وەکوو لەمپا بە ڕووی تۆ جوڕمی سووتانم بکا
یا ئەسووتێم یا ئەبێ بمرم بە مەقسەد گەر نەگەم
یا لە دونیا خۆ تەبەڕا خەڵقی با سەیرم بکا
ئەحمەدناسناوی ئەدەبیە تەقلیدی مەجنوون ئەکا بۆ لەیلەکەی
هەر وەکوو فەرهاد خەریکە ناوی خۆی مەعلوم بکا