ئای چەن گرفتاری تۆم
لە کتێبی:
دیوانی ئەخۆل
بەرهەمی:
ئەخۆل (1911-1988)
2 خولەک
1952 بینین
ئای چەن گرفتاری تۆم
جگەر بریناری تۆم
دڵبەستەی زناری تۆم
شۆخی و جوانی و لاوی تۆ
بۆ ژیانم بوو بە هۆ
دنیا تۆی تیا نەبینم
نابم دەربەستی ژینم
لەناو باخ و گوڵزارا
لە مێرگ و مێرغوزارا
لە هاوین و بەهارا
گەڕام ڕوانیم خوار و ژوور
لە نزیکی چ لە دوور...
نەمدی وەک تۆ باڵا بەرز
وەک تۆ شووش و عەرعەر تەرز
قاسپەی کەوانی سەرکەل
ئاوازی قومریی و مەل
لەسەر ئەم چڵ و ئەو چڵ
ئەبیەم ئەم هەموو دەنگە
هەر چییەک نای و چەنگە
لەلای منی ڕەنجەڕۆ
ناگاتە «ئا»یەکی تۆ
گوڵاڵەی سوور و شەوبۆ
وەنەوشەی سەر لە ئەژنۆ
سفیدەی دەمی ئاسۆ
دیم و نەمدی، لەمانە
وەک تۆ ڕازاوە گیانە
شین و مۆر و زەرد و ئاڵ
چاو و گەردن، کوڵم و خاڵ
جوانیم کردە چەپکێ گوڵ
گوڵی ڕازاوە بە دڵ
لێم بژارد دڕک و چقڵ
خۆشم بوومە یەک بولبول
پێما ڕوانی گوڵا و گوڵ
کەچی لە و چەپکە جوانە
تاسەی تۆم نەشکا گیانە
ژیانی.........دەقی نائاشکرا
ئەم دنیایە و سامانی
هەرزەکاری نەوجوانی
توخوا وەرە تا جوانین
ئەرکی پیری نازانین
با بیچێژین بێ زاری
تامی عەشق و دڵداری