پێشەکی چاپی سێهەمین

لە کتێبی:
بۆ کوردستان
بەرهەمی:
هەژار (1921-1991)
 3 خولەک  834 بینین

ئەم دیوانە جگە لە «ئاڵەکۆکناوی تایبەت » و «خەیامناوی تایبەت » و «مەم و زینناوی تایبەت» و ناوئاخنە بە بەندەکانی «شەرەفنامەناوی تایبەت» و «هۆزی گاوانناوی تایبەت»، دەکرێ بێژم زۆربەی زۆری ئەو هەڵبەستانەی تێدایە کە لە ساڵی ١٩٤٨ ی میلادەوە گاگا بەهۆی ڕووداوێکی سەرنجڕاکێش، یاخۆ هەروا بە ئارەزوو درەنگ یا زوو تاک و تەرا هۆنیومن و نووسیومنەوە.

بۆیەش وتم زۆربەی زۆر و ناڵێم هەموو چونکە کەرتێکم لێ ئاوەکی بوون و بۆم نەلواوە هەرچییەک بە پەرژوبڵاوی لە ڕۆژنامە و کۆوارەکانی بڵاودا بڵاو بوونەوە، هەموویان بەسەر گرمەوە. ئەنجار بەهۆی کۆسپ و گرێی ژینی دژوار و نالەبار جاروبارە دەستەوارێک کراونە چاوگەی ئاگر و بوونە مشکی. چەند بڕێکیش بەر لرفەی لافاو کەوتوون و توون بەتوون چوون. پەڕ پەڕێکیش بە ونجڕ ونجڕ کراوی بەدەم ڕەشەبادا دراون و هیچیانم لە بیر نەماون. کۆمایەکیش هەروا ماون و چاوەچاون بێنە بەرچاو تا هاوزمانانی کوردم چاوێکیان پێدا بخشێنن.

بوێژی ڕووت چکارەیە؟

وێژەناسان لایان وایە هەر بوێژێک لە هەر دەور و زەمانێکا هەر ڕێبازێکی گرتبێ یان بەبێ ڕێ ڕۆیشتبێ، بەهەر ئاوات و نیازێک هەڵبەستی هۆنیبێتەوە ئەو بوێژە لە ماوەی ژیانی خۆیدا ڕمووزنێکی درۆزن، یان خووخۆش و ڕاستگۆ بێ، سفت یان بێ تان و پۆ بێ، بەلەنگاز یان ساز و کۆک بێ، بوێر بێ یان ترسەنۆک بێ. بێ ئەوە خۆی ئاگا بکا بێگومان هەڵبەستەکانی ئاوێنەیێکی ڕوونوێنی ڕوودانی ژین و کردەوەی ئاپۆرەی ڕۆژگاری چەرخی خۆیەتی. بۆ بەڵگەی ڕوون باسی ئەبو نەواسکەس دەکەن:

ئەو کابرایە لە سەتا هەشتای هەڵبەستی لەسەر مەستی و بادە و سادە و تۆڵازی و نێر و مێبازی و پەسنبێژی و فڕهاوێژی دەبڕێتەوە. بەو حاڵەشڕا تۆژەرەوانی وریا و زیت بە وردبینی و بە زانیاری کە لێیان کۆڵیوەتەوە؟ وەک فیلمێکی ڕەنگین و پڕ وردەکاری نووک و بەدیی داب و کرداری دەرباری هاروون و ئەمین دەردەخا. وێڕای ئەوەش ژینی ئەوسای دەوڵەمەند و دڵمەندانی حەشاماتی هاوژیانی و بیر و بڕوای موسوڵمانانی لێک جیای ئەو دەورە دەور ئەکاتەوە و بە ڕۆشنی شانی ئەدا.