پێڕەوی شاعیرێکی بێ ناو
لە کتێبی:
دیوانی پیرەمێرد
بەرهەمی:
پیرەمێرد (1867-1950)
1 خولەک
694 بینین
باڵا وەک کەندوو بێ گەرد و ناسک
کەللە وەک دەهۆڵ مل وەکوو داسک
تفەنگ لەشان و بە سواری لاسک
چەند خۆشە بازدو هەڵمەت بۆ باسک
غەرقی عەرەق بێ، لە کەللە تاسک
بگری بە قەتار، شاد بە بە ڕۆڕۆ
نەنکت نەمردووە هەڵپەڕە ئەمڕۆ
گێلاس و شفتە، هەی تووڕە و تڕۆ
نەکەی بێ بەش بی، هەستە زوو بڕۆ
بە فیدای باڵات بم ئەگریجە پەڕۆ
سوتوووی نێرگەلە و گفتوگۆی قومری
چەپڵە بە لاقی ٦٩ی هیجری
سەماوەری زەرد خەڵووزی بەفری
فەرتەنەی بەهار، سوڕ سوڕەی بەحری
وریا بە گیانە نەکەی قەت بمری
گوڵاڵەی هەتاو سێبەری چەتری
ئاوێنە و شانە و کێلی سەر قەبری
کل و کلتوور و دەستاڕ و تەوری
سینی بە مەنجەڵ، سێپا بە دەوری
چێشتی هەرشتە و خۆرشتی چەوری
سەمای مریشک و قووقووی کەڵەشێر
بە دەستی شکاو بە دوو چاوی کوێر
بێ با بنۆشین دوو جام ئاوی سوێر
چووینە سەر لووتکەی شاخی شارباژێڕ
بۆ ڕاوەماسی بن بەرد و تاوێر