موستەفا ئەفەندی زلە زل
لە کتێبی:
دیوانی پیرەمێرد
بەرهەمی:
پیرەمێرد (1867-1950)
1 خولەک
640 بینین
پیرەمێرد ئەم پێنج خشتەکیەی خوارەوەی ناردووە بۆ ڕەشید سدقی
موستەفا ئەفەندی زلە زل
کە بە شێخی ئەوت ڕستی بکەنە مل
ئێستا نە ڕستی ماوە و نە جل
بووەتە سابرێنە پیرێکی ڕەگ شل
با لەگەڵ بزنانەدا بکەوێتە خلەخل