بۆ ڕەشید ئەفەندی

لە کتێبی:
دیوانی پیرەمێرد
بەرهەمی:
پیرەمێرد (1867-1950)
 1 خولەک  456 بینین
پەندی پێشونیانە، بۆز بە لەڕی
جاشە ڕەشمان بە دەنکە جۆیەک زەڕی
ڕەشە بەختم بە خەڵکی سەگ ئەوەڕی
ڕەشەمێ بوو بە من پشیلە وەڕی