ئەو خوا پێداوە

لە کتێبی:
دیوانی پیرەمێرد
بەرهەمی:
پیرەمێرد (1867-1950)
 1 خولەک  822 بینین
ئەو خوا پێداوەی برسی نەوازە
لەگەڵ فریشتەی عەرشا هامڕازە
بتەوێ لەگەڵ خوادا خەریک بی
ئەبێ لە پیاوی بەدکار تەریک بی
وریا بە، وەک کوێر بەڕێدا مەڕۆ
داوی شەیتان و چاڵ زۆرە بۆ تۆ
لە ژێر سەقفێکدا کۆڵەکەی نییە
کە ڕووخا، ڕووخا، ڕووگیری چییە
ئەم سەقفە کۆنە بێ کۆڵەکەیە
لەگەڵ کۆڵەکەی تۆدا تاکەیە
تێبگە ڕێگەی دوورت لەبەرە
چاکە بۆ ئەولا توێشووی سەفەرە
خوا فەرموویەتی ڕێی چاکە بگرین
بۆ ئێمەیەتی کە دوایی ئەمرین
ئەگینا لەبەر پێغەمبەر نەبێ
چە ئێحتیاجی بە ئێمە ئەبێ
باری گوناهمان کە کەوتە سەرشان
ناچارین ئەبین بە کەری شەیتان