مانگی ڕۆژوو

لە کتێبی:
دیوانی پیرەمێرد
بەرهەمی:
پیرەمێرد (1867-1950)
 1 خولەک  1 بینین
مانگی ڕۆژووە بە چلەی هاوین
ئاگری جەهەننەم پێی ئەبێ بە تین
ئەوی بە ڕۆژوو ئەبوورێتەوە
دەرگای بەهەشتی بۆ ئەکرێتەوە
لێوی ڕۆژوەوان کە بەڵغ ئەگرێ
پەردەی قاپی خوای بۆ لائەبرێ
کە دەست و دەم و زمانت پاراست
ئەوسا ئەتوانی بڵێی ڕۆژوەو ڕاست
خۆت برسی بیت و هەژارت تێر کرد
ئەوسا بزانە ئیمانت دەربرد
ڕۆژوو پەیڕەوی ڕێی یەزدانییە
وەک نوێژ و ڕۆژوو ڕیای تیا نییە