دیسان موناجات «ناڵەی پیری پیران»

لە کتێبی:
دیوانی پیرەمێرد
بەرهەمی:
پیرەمێرد (1867-1950)
 2 خولەک  575 بینین
خوایە ئەوانەی کە بێ باوەڕن
هیچیان نەدیوە وا هەڵەوەڕن
ئەگینا سەیری باغێکی گوڵ کەن
تەماشەیەکی بە عەقڵ و دڵ کەن
ئەو ڕەنگە جوانەی پەڕەی «هەرجاییناوی گوڵە»
بە زەڕەبینی تیشکی بینایی
لێی ورد بینەوە کە ئەو سەنعەتە
کێ دەڵێ زادەی خووی تەبیعەتە؟
گەڵای «گوڵپەسەندناوی گوڵە» کام مەقەست بڕی؟
«پەردە عروسیناوی گوڵە» کێ پەردەی دڕی؟
کێ هات «لاولاو» ی بە دارا ئاڵان؟
کام دەست گەردنی «وەنەوشە» ی شکان؟
ئەمانە نەیسا بڵێین بێ گیانن
مادەیەک ڕووی دا زۆرکەس ئەیزانن
ئاغای شیوەکەڵ یەکێکیان تیا بوو
کە ئاغال ئاغای قادرئاغای ناو بوو
پێی بریندار بوو لێی کرد بە خۆرە
ئەهاتنە سەری حەکیم بە نۆرە
ڕۆژێک «مەولەوی» حەکیمی بانە
پێی وت ڕەحمت بێ بەم مناڵانە
ئەم دەردە پیسە ئەتەنێتەوە
پیاو ئەبێ لێیان دوور کەوێتەوە
ئاغا لە دوور دێ چووە بن دارێک
ڕاکشا و ڕوانی بۆی کشا مارێک
ئەمیش بێزار بوو چاوی لێ قووچان
تا هاتە سەرپێی خۆی هیچ نەجووڵان
هەرچەند خەڵک و خوا لە دوور پەیدا بوو
تا ئەوان هاتن مار پێوەی دابوو
پێی چاک بووەوە وەک دۆخی جاردی
خۆ ناڵێن ئەمەش تەبیعەت ناردی؟
بەردە زلەکەی ناو ئاوی دووکان
کە بۆ ئەندازەی ئاو بووە بە نیشان
شارە مێروولەی لە ناودا ئەژی
ئەویش تەبیعەت هێناویەتە دی؟
ئەم ئاسمانە کە بێ ستوونە
بۆ کردەوەی تۆ بوو بە نموونە
چەرخی ماکینەی ئەم ڕۆژ و شەوە
بێ هەڵم و بەنزین ئەسووڕێتەوە
چەوری پێ ناوێ هیچ ژەنگ ناگرێ
لێک هەڵناوەشێ دەستی تێ نابرێ
ئاش بێ ئاش وەستا نانرێتەوە
گاجووت بێ جووتیار ناگەڕێتەوە