شێوەنی پیرەمێرد بۆ گۆڤاری «گەلاوێژ»

لە کتێبی:
دیوانی پیرەمێرد
بەرهەمی:
پیرەمێرد (1867-1950)
 1 خولەک  896 بینین
پیرەمێرد لە ٢٥ ی ئابی ساڵی ١٩٤٩دا ئەم هەڵبەستەی خوارەوەی بۆ داخستنی گەلاوێژ وتووە:
داد لە دەست جەورت، هەی چەرخی سەرچەوت
وا گەلاوێژ کەوت، گەلاوێژ بۆچ کەوت
ئاسۆی ئەدەبی کوردی پڕ تەمە
سفیدەی بەیان شینە، ماتەمە
ژین بۆ گەلاوێژ بووبوو بە پەرژین
ئێستا لە دوای ئەو بێزارە لە ژین
«ئیبراهیمئیبراهیم ئەحمەد» لە ناو نارا سووتاوە
سەججادەی تەقوا بێ ڕایەڵ ماوە
هیوامان وایە کە چەرخ وەرگەڕێ
سەججادەم بەسەر شەتدا بگەڕێ
پیاوێکمان ئەمرێ تەعزێی بۆ دەگرین
بۆچ بۆ گەلاوێژ نەگرین تا دەمرین؟
گەلاوێژ هەر چەند جارجارە هەڵدێ
لە بورجی خۆیدا دوایی هەر هەڵدێ