گەرمەی تێکەڵی لە گەرما و گەرما
لە کتێبی:
دیوانی پیرەمێرد
بەرهەمی:
پیرەمێرد (1867-1950)
1 خولەک
695 بینین
ئاخ! خۆزگە ئەمتوانی، ئەم جلوە و ئاهەنگە کە لە زمانی کوردیدا هەیە، ئەم هەموو موڵکی مەرام و مەعنایە کە لە وتەیەکی ئەوا پەیدا ئەبێت، بە زمانی چەند دەوڵەتێک ئەمهێنایە پێش چاو هەتاکوو تێبگەیشتنایە کە زمانی کوردی چەند ڕەنگین و دڵنشینە...
گەرمەی تێکەڵی لە گەرما و گەرما
بۆ سڕی سەرما بکێشن بە سەرما
لەجێی کەمەرە دەست لە کەمەردا
بە بۆی هەناسەم سنگ سێوی دەردا
کە جوو لە ترسا، جۆی جوو لە ترسا
پارسا پارسەنگ بوو بۆ پەچە ترسا
پار پاڕامەوە بە نیگای تکا
ئەبرۆی پێک هێنا، ئابڕووم تکا