بە ناوی «کوێخاڕەمەزانی ورمزیاری» یەوە وتوویەتی

لە کتێبی:
دیوانی پیرەمێرد
بەرهەمی:
پیرەمێرد (1867-1950)
 1 خولەک  590 بینین
بەوەم زانی کە ئاهم کاریگەر نابێ بە ڕۆژ و شەو:
هەناسە هەڵدەکێشم لەککەیەک ناخاتە سەر ڕووی ئەو
بە خوێنڕێژی لە ئاسمان تێپەڕی یارم بە دڵ نەبڕێ
تەماشاکەن: کە تیغ خوێنێ ئەڕێژێ خۆشی خوێن ئەیگرێ
لەبەر ڕۆژوو کە لێوت وشک و تینووی حەسرەتە بۆ دڵ
بەڵام دەمرم ببینم لێو بە لێوی تۆیە کاسەی گڵ
لە بێ شیرینییا دەم تاڵە خەڵک، «داتلی» نەما لای کەس
بە«خانم کوپەگی» و «قادین بودی» من سەرفرازم بەس
ئەمەند لام خۆش بوو خانم کوپەگی ئێستاش بە تامی ئەو
بە خولیای پیرەزاوایەک خەوی شیرین ئەبینم شەو