بە ناوی «مەلای هایاسی» یەوە وتوویەتی

لە کتێبی:
دیوانی پیرەمێرد
بەرهەمی:
پیرەمێرد (1867-1950)
 1 خولەک  610 بینین
دە شتمدە شت یەعنی ١٠ شت هێند لا گرانە، ڕاستی پێی سەختم تەواو
ناری عاشق، نوێژی فاسق، کبر و خۆبادانی پیاو
دەردی بەرتیل، ڕووی بەخیل، گاڵتەی ڕەزیل، ئەرکی دەلیل
دەنگی ناسازی موئەززن، برسێتی و هەوراز، بەدیل
دەردیسەر، ئەم نۆیە دەردی سەریە بۆ ئەم عالەمە
لێرە نازی نازی کەر پێیان بڵێی هیتلەر، کەمە