وا دوابەدوا
لە کتێبی:
دیوانی پیرەمێرد
بەرهەمی:
پیرەمێرد (1867-1950)
1 خولەک
717 بینین
وا دوابەدوای یەک کۆچیان کرد ئاوڵ
تەنها من ماوم پێم ڕۆچۆتە گڵ
یاران بە پەڵی دەورانی دوژمن
بڵاو بوونەوە وەک خەیاڵی من
تۆزی دوای کۆچی ئەوان دیارە
بەو تۆزە چاوی دڵ بێ قەرارە
شوێن هەوارگەیان کوچک و کەڵەکە
بەردی پڕ دەردی دەشتی فەڵەکە
ئەو بەردە ڕەشەی کوچکی ئاگردان
هەم بەختی منە و یادی هامفەردان
بەوە تەسەللای دڵی خۆم ئەدەم
کەوتوومە دوایان بە ماوەی زۆرکەم
ڕۆین باشترە لە زویری و زاری
مەرگ لەگەڵ ئاوڵ جەژنە و کەیفداری