بە زوڵفم وت
ئەم دوو دێڕەی لە شیعرێکی فارسییەوە وەرگرتووە:
لە کتێبی:
دیوانی پیرەمێرد
بەرهەمی:
پیرەمێرد (1867-1950)
1 خولەک
887 بینین
بە زوڵفم وت لەبەرچی ڕووڕەشی؟ گرژ بوو وتی: چی بکەم
هەمیشە وام لە بەر ڕۆژا، بە ئاهی خەڵکی گیراوم
بە دەوری دیدەما پەرژینی برژانگ پاسەوانێکە
ئیتر ئەو ڕێی نییە ڕاو کا و خەویش نایێتە ناو چاوم