وا گوڵ بەسەر چوو، بلبل شەیدا بوو

بە ناوی «دەباشانی»یەوە لە ساڵی ١٩٤٠دا بڵاوی کردۆتەوە
لە کتێبی:
دیوانی پیرەمێرد
بەرهەمی:
پیرەمێرد (1867-1950)
 1 خولەک  974 بینین
وا گوڵ بەسەر چوو، بلبل شەیدا بوو
گڕێک لە ناڵەی دڵی پەیدا بوو
گڕەی بەردایە سەوزەی بەهاران
شێوا وەک زوڵفی چەمەرەداران
منیش کەمێ شۆر بلبل لە سەردا
سەری خۆم ئەنێم بە دەشت و دەردا
گەرمای هاوینم بۆیە لا خۆشە
بە تینی سۆزی دڵ بەپەرۆشە
ئەو گڕ و تاوە دڵ دەجۆشێنێ
بە یادی یاران تێر ئەمگرێنێ
چەند خۆشە یادی هیجرانی یاران
فرمێسک بە چاوما بێنێ وەک باران
ڕشێنەی فرمێسک دڵ ئاوڕشێن کا
شینی عەشق هۆشم بێ سەروشوێن کا