وەک ژەهر تاڵ بێ
بە ناوی «مەجزوب» ەوە بڵاوی کردۆتەوە
لە کتێبی:
دیوانی پیرەمێرد
بەرهەمی:
پیرەمێرد (1867-1950)
1 خولەک
1224 بینین
وەک ژەهر تاڵ بێ، وەک ژەهر تاڵ بێ
تامی زبانم با هەروا تاڵ بێ
دڵێ بێ غەمی خاڵت مەلاڵ بێ
ئەو دڵە دانەی شەو چرای لاڵ بێ
با گەوهەری تاج ڕۆستەمی زاڵکەس بێ
تۆ خوا لێی گەڕێ با بە زوخاڵ بێ
سەری سەربەرز بێت بۆ بارەگای تۆ
بەشەو سەرنەدا لە بارەگای تۆ
ئەو سەرە سەردار دەورانی دوون بێ
توخوا لێی گەڕێ با سەرنگوون بێ
دیدەم دیدەیەک نەبینێ چاوت
چاو نەڕێژێ بە گەردی پێڵاوت
ئەو دیدە دیدەی ئاهووی تەنیا بێ
توخوا لێی گەڕێ با نابینا بێ
دەستێ پڕ نووری یەدی بەیزا بێ
ئەگەر لە دەستەی زوڵفت جودا بێ
هەرچەند فیرعەونی پێ پڕ ئازا بێ
ئەو دەستە با هەر بەستەی قەزا بێ
پەی پەی پەیجورت نەبێ پەیاپەی
وەک سێبەر ڕێگات نەپێوی پەیپەی
ئەو پایە پایەی عەرشی ڕەحمان بێ
یا خوا پا بەستەی کۆتی زیندان بێ