بە ناوی «زەرگەتەیی» یەوە
لە کتێبی:
دیوانی پیرەمێرد
بەرهەمی:
پیرەمێرد (1867-1950)
1 خولەک
800 بینین
خەڵکی هاواری چاوی بەدیانە
کەچی خەنیمی من چاوی جوانە
شاعیر تەشبیهی مانگ ئەکەن بە ڕووت
سەرویش دائەنێن لەگەڵ باڵا جووت
مانگ لە ڕاستی ڕووت وجوودی نییە
سەرویش بێبەرە بە کەڵکی چییە
بە لێوی ئەڵێن یاقیقی ئاڵە
یاقیق بێگیان و بێ حاڵ و خاڵە
دەم دەمی عیسات بووە بە هاودەم
ئەو گیان ئەدا و من گیانی بۆ ئەدەم
ڕووی تۆ نەخشێکە و «جەلال» ی ناوە
سەیری سونعی ئەو بێ نوقتە ماوە