قوربانی

لە کتێبی:
شیعر و هەڵوێست
بەرهەمی:
مەلا عەلی (1953-1979)
 1 خولەک  1008 بینین
هەموو مانگی ساڵ بوونە حوزەیران
هەموو وەرز بوون بە وەرزی خەزان
کام گەلی دنیا وەک کورد بێ بەشە
بەرگ و کاڵایان سەرتاپا ڕەشە!
هیچ ماڵێک نییە بێ قوربانی بێ،
ساتێکی ژینی شادمانی بێ
پیر و لاو هەموو لە ڕێی نیشتمان
بەشیان کوشتنە و لە سێدارەدان
کەوابێ بۆچی ژین لام شیرین بێ!
دڵ پڕ لە کوڵ و، چاو پڕ ئەسرین بێ
ئێستا ژینی خۆم هێند لا هەرزانە
سەد جار قوربانی ئەم کوردستانە
قوربانی چینی چەوساوەی ئەکەم
کورد بە ملیۆنی وەک من نابێ، کەم