ئەوین و وەفا و دڵسۆزی و پەیمان

لە کتێبی:
شیعر و هەڵوێست
بەرهەمی:
مەلا عەلی (1953-1979)
 1 خولەک  1603 بینین
ئەوین و وەفا و دڵسۆزی و پەیمان
لەگەڵ خۆم ئەوا هەمووم لە گۆڕ نان
چاوەروانیشم زۆر بەڕێ کردن
هەزاران خۆزگەم لەگەڵ خۆم مردن
لێم ون بوون شیعر و وێنە و یادگار
وەک خۆمیان لێ هات بە دەدستی ڕۆژگار
ئەوەی لە پاشی خۆم بە جێ ماون
چەند کاسێتێکی تۆمار کراون
«ماملێکەس و شاروخیکەس و زیرەککەس و دیلانکەس»
ئێستا بیستنیان مەنعە لە دیلان
وەفا داریانم ئیستاش لە زیندان،
خۆزگە لە پاش خۆم بە «ئەحمەد» ئەدران