مبحث الوحدة

لە کتێبی:
عەقیدەی مەرزیە
بەرهەمی:
مەولەوی (1806-1882)
 3 خولەک  1107 بینین
گەردەلوول تۆز کەسرەت هەڵی کرد
سەفای لە ڕووی جام دەروونم لابرد
دڵ خەفەس لە ناو تۆز و خاکدا
بێ وەسەر تەوحید زاتی پاکدا
ئەرچی بۆ وجوود نەوعی دووەمین
یەک واجب وجوود کافیە یەقین
لەبەر ئیستیغنا بەو یەکە بێ شک
بەخودا ناون هەردوو یا ئەم یەک
لاکین ئەووەڵ جار کە پێی نیا ناو
عەقل تەعەددود تێرێتە بەرچاو
بۆلابردنی تۆزی وەسواسە
نەفی تەعەددود بکریە خاسە
«واجب الوجودعەرەبی» کونهی مەخفییە
ڕاسە نایزانین، زانیاگ نییە،
لاکین دەزانین یەک حەقیقەتە
ئەم زانینیچە بە حەقیقەتە
بۆچ؟ حاکی لە ئەو هەر مەفهوومێکە
یەقینە ئەڵبەت، مەحکیچ یەکێکە
بۆچ؟ ئەو یەک مەعنا ئەرسەد کوللییە
تەسەووری مەنع شەریکی نییە
ئایا زاتی وێ بۆ «ماتحتعەرەبی»ی خۆی
یا عەرەزی وێ، تەفاووت نەکەی،
حیکایەت ناکرێ، زەریفی بشنەو،
ئومووری کەسیر موختەلیف بە ئەو
مەر موشتەریک ون لە چشتێدا گشت؛
لە گشتیاندا مەوجوود وێ ئەو چشت
هەر ئەو یەک چشتە مەحکییە «بالذاتعەرەبی»
حیکایەت لەوان «بالتبععەرەبی» دەکات
لەمەدا چ تۆز شوبهە و شکێکە
مەحکیی ئەو تەنیا مەعنا یەکێکە
هەرگاە کە مەحکی یەک حەقیقە بوو
چونکە حاکیی ئەو بەو تەریقە بوو
ئەگەر بۆ فەردی بوی تەکەسسور
«خارجا كما حيث التصورعەرەبی»
پەس بە ئەمرێکە تەمیزی ئەفراد
لەو ماهییەتە موشاعە زیاد
تەعەییون بە نەفس ئەو ماهییەتە
ناوێ؛ ماهییەت چونکە یەک چشتە
تەعەییون ئەر لەو تەرەتتوب کەوێ
چلۆن تەعەددود بۆ فەردی دەوێ
لە تەعەییوندا ئەوا بوو ئیسبات
حاجەت بە ئەمرێ زیادە لە زات
تەعەییونیچ خۆ ڕاسە و جازیمە
دەگەڵی وجوود موتەلازیمە
لازم بوو نەبوو واجبی مەعبوود
«ذاته بالذاتعەرەبی» مەبدەء بۆ وجوود
«هف» یانی: «هاذا»: ئەم لازمییە
«خلف»: خیلافی فەرزی ئێمەیە
پایانی ئەمە بە باتیل زاتە
بۆچی؟ ئیحتیاج «خاصةعەرەبی»ی ئیمکانە
بەڵ ئەر تێ فکری دیسان لازم هات،
هەروەک ئیحتیاج، تەرەککوب بۆ زات
«أي مما به الاشتراك كانعەرەبی
و ممش به الامتياز بانعەرەبی»
ئەگەر بپرسی بۆچی «واجبین»
یەک ماهییەت ون یا موختەلیفەین
لە وجووبدا شەریکن هەردوو
ئەویچ یەک مەعناش خۆ لێت مەعلووم بوو
کە مەئخووز ناوێ یەکێ لە ئەمرەین
مەگەر لە چشتێ «مشترك في البينعەرەبی»
بۆی وە مەئخەز مەبدەء بێگومان
ئەو چشتە بۆ ئەو یەک مەعنا وتمان
کە ئیشتیراکت لەوێدا دا ساز
ئەمرێ تر «لابدعەرەبی» بوو بۆ ئیمتیاز
بۆچ؟ شەیئی واحید قەد ناوێ بە عەین
لەبۆ ئەمرەینی موتەغایرەین
لەبەر یەک حاکی مەحکی واحید بوو
ئیمتیاز بە ئەمر لە زات زائید بوو
لازم هات تەرکیب «بلا ترددعەرەبی»
وەک حاجەت «بنا علي التعددعەرەبی»
بەم خولفە لە گەرد کەسرەت لازم بوو
واگەردی کەسرەت لە ڕووی دڵ لاچوو
لەسەر دۆشەکەی لە کەسرەت پاکی
گوێ ڕادێر خۆش خۆش لە مەحکی و حاکی
بنوو وە تەوحید ئەو بێ چوونەوە
وە گۆڕ شوبهەی «بن کمونە»وە
ناگونجێ دیتر تەقریری زائید
کەلام بێتە سەر بەحسی عەقائید
سەردی مەسائیل بوێ وە تەفسیل
ئەغڵەب بێ دەلیل، جار جارێ دەلیل
تەهزیبی کەلام نەکەین زەریفە
بەحسی سیفات و زاتی شەریفە
قەند تا موکەڕڕەڕ، موشک تا وەکۆتر
مەزاق شیرینتر، دەماغ خۆشبۆتر