مبحث الوجود والوجوب
لە کتێبی:
عەقیدەی مەرزیە
بەرهەمی:
مەولەوی (1806-1882)
12 خولەک
1304 بینین
نەزەر «عادةعەرەبی» مەعریفەت دەدات
تەسدیق بە وجوود بە وجووبی زات
بە سیفاتی پاک سەلبی و سبووتی
بە قەدەر تاقەت قووەی ناسووتی
هیچ بە موعەللیم حاجەت ناکەوێ
ئەگەرچی بە ئەو ئاسانتر دەوێ
ڕوتبەی ئەووەڵیچ ئەوەند ئەعلایە
دەسی ئارەزووی من لێی کۆتایە
چ یارای ڕوتبەی کەشف و حاڵیمە
تەمەننای ڕوتبەی ئیستیدلالیمە
بەڵکەم هەڵکەوێ لە زەمانیدا
سەرپەنجەی عەقڵم وە بورهانیدا
بەو هەوڵکەوتنە «مەعدوومناسناوی ئەدەبی» ڕاجییە:
هەوای دا ئەناو فیرقەی ناجییە
هەر هەفتادوسێ گشت وا لە ئاردا
لە ڕووی عەقیدە ئەو وا لە کاردا
«علما و عملا» موخالیف ناون،
لە سەر ڕەویەی پاک نەبی و ئەسحاون
ڕوتبەی ئیستیدلال وەختێ هاتە بەین
با وەقەد تاقەت نەقڵێکی بکەین
لە ئەنفاسی پاک ئەئیممەی ئەعلام
لە گرۆی ئەشرەت تائیفەی کەلام
گوڵچنم جارێ، جارێ خۆشەیێ،
برسیم، لە هەرلا تێرم تۆشەیێ
موورێکم ساکین زەیقەت خانەیێ
دەکێشم لە هەر خەرمەن دانەیێ
لە دووی ئەنفاسم، «ولا سيماعەرەبی»
ئەنفاسی ئەنفوس قودسی ئەولیا
«خصوصا منهم شيوخ الارشادعەرەبی»
حەق بەرەکەتیان زیاد کا زیاد
بێ ئەوان ناوێ، بە قەولی فحوول،
نە عیلم و عەمەل، نە ڕوتبەی وسوول
مونتەهای علووم عیلمی ئەوانە
موقتەدای عەمەل ئەوان بزانە
عیلمی ئەفواهی و قالی و ئیستیدلال
عیلمی ئیلاهی و کەشفی و زەوقی و حال
عەمەلی خودسەر دەگەڵی ئوستاد
«كيف استويا يا اهل الرشاد؟!عەرەبی»
بۆ جۆگەی عیلم و بۆ نەقدی عەمەل
مەنبەع و کانن ئەولیای کوممەل
لەوێوە نەوێ جۆگە هەر لێڵە
نەقدی کان نەوێ لە ڕەواج وێڵە
ئیسباتی مەتڵەب، سەد لێت زەحمەتە،
ئاخر هەر موحتاج وە کەرامەتە
نەبی و موعجیزە وا ڕابگردن
ماوە تەشەببوس بە وەلی کردن
خەڵقم زەحمەت دا، بووگم بێئەدەب
با بەس بێ، چاکە بێمە سەر مەتڵەب
هیممەتی «ابوالوفاعەرەبی» وەفای کرد
ئەم خدمەتییە بە من جێ ئاورد،
وەرنە من و عیلم بەم گرانییە؟!
فەهمی بێچارە بەم نەزانییە؟!
خاتر لە تەعیین مەبدەء فەرامۆش
لە سەدای تەشخیس خاتیمە بێ گۆش
عەسری قوولەقوول خەم لە گەردولوول
دڵ دوور لە مەدلوول، مەحەببەت عەجوول
وتی: بۆ تەعیین پەکت ناکەوێ
«فیض رحمان بۆی و مبدء دوێ»
تەعیینی مەبدەء بە گوێتەدا چوو
خاتیەیچ بزان وەختێ «فارغ» بوو
دڵ لەم موژدەیە عیجزی چوو لە بیر
لە مەقسوودەدا هاتەوە تەقریر
ئاسار مووسیلە بۆ لای چشتی دوور
ئیستیدلال جیهەت مەجهوولە زەروور
حەق، بێژە، کەی بوو مەجهوول و مەفقوود
«تعالي عنه، واجب الوجودعەرەبی»
دەلیل بوو لە سەر بوونی کەون و، کەون
لەسەر ئەو دەلیل، «بينهما بونعەرەبی»
عەقیدە جگێ و دەلیل جگێیە
دەلیلی فەقیر دارینە پێیە
بەڵ بۆ قەبز و بەست زیهن و قوولەقوول
«أقول: كذا قرر الفحولعەرەبی»
عەقڵی ساحیب سوود بۆ ئەدای مەقسوود
لە دوای تەسەوور مەعناکەی مەوجوود
«قال: الموجود علی نوعین
یأبی معناه عن غیر ذین»
یەکێکیان ئەگەر تەعریفی دەکەی،
ئەوەتە، نەزەر ئەباڵ زاتی خۆی،
ئارەزووی عەدەم وە گشت گوزەردا
جائیز نییە پێی بنێت وسەردا
دڵ لەم تەعریفە وا مەعلوومییە
کە ئەسڵەن عەدەم بۆی جائیز نییە
هەرچی ناجائیز نەزەر بە زاتە
«بالنظر للغيرعەرەبی» دیسان هەم واتە
وە ئیللا دەکەین بە خدمەت مەعرووز:
لازم تێ لەمە «خلاف المفروضعەرەبی»
ئەو یەک ئەوەتە نەزەر ئەپاڵ زات
عەدەم جەوازی هەیە ڕووی تێ کات
مونافی نییە، خاسی بکە سەیر،
«مع الامتناع بالنظر للغيرعەرەبی»
وەک دەڵێن لە بەحس مومکینی قەدیم
بینا لە تەقدیر سبوتی و تەسلیم
پێی دەوەێ پێی ئەم بەحس و بەیانە
عیللەت حودووسە یا خەیر ئیمکانە؟
یەکێکیچ دەڵێ: مەجمووعیانە
«شطرا او شرطاعەرەبی» ڕاس کامیانە؟
نەوعی ئەووەڵمان هەر واجب بزان
چونکە بۆ عەدەم ناوێ وە نیشان
تەلی خەتەرەی غەیریچ بێ تەردید
دەیپاچێ مەودای بورهانی تەوحید
نەوعی سانیمان هەر مومکینە و بەس
عەدەم وەک هەرەس هەر ئەو دەکا پەس
چون مەوقووفە سیدق ئەم دوو حوکمانە
لەسەر وجوودی ئەم دوو نەوعانە
چاک واتە دەستێ ئەو تەحریر بدەین
ئیسباتی وجوود هەردوویان بکەین
ئەرچی حەقاییق ئەشیا سابیتە
«والعلم بها من حق نابتعەرەبی»ە
وەک ڕەددی نەحوی سەفسەتەی سەرشێت
«عنديعەرەبی» و «عناديعەرەبی» «لاادريعەرەبی» دەیوێت
تەعریف و تەقسیم مەقوولات، هەر دە،
تۆ بیدە بە شەرح ئەم هەردە و هەردە
مەعلومیی وجوود بۆ مومکین دەدات
شهوودی عەدەم بەعزێ مەوجوودات
ئایا عەدەمی سابیق یا لاحیق
یا هەردوو عەدەم لاحیق و سابیق
بۆچ؟ ئەو ئەحکامی وا جونبوش دەکات
لە موشاهەدەی حاڵی جوزئیات
وەسەر نەفەسدا و پێی دەوێ نوورین
ئەو ئەحکامانە هەموو زەروورین
عیلم بە وجوود مومکین تەمام بوو
وا بەدیهی بوو. ئەمە تەمام بوو
کەس دەس بۆ سەبەب عەدەم نەماشێ
عەدەم نەفیی سیرف بۆ ئەسەر ناشێ
چون عیبارەت لەو نەفی سیرفەسە
عەدەمی وجوود سەبەبی بەسە
تەقریر بینا لەم تەحریرە دەکەم
«عدم العله عله العدمعەرەبی»
موئەسیر ناوێ ئیللا مەر مەوجوود،
هیچ ئەسەر ناوێ مەهەر هەر وجوود
پەس وجوودی ئەم نەوعی دووەمە
کەوا سابیت بوو جائیز عەدەمە
ئەڵبەت بە نەزەر زاتی خۆی نییە
وەرنە واجبە مومکین بۆ چییە؟
پەس ئەو وجوودە لە سەبەبێکە
دەلیلی ئێمەیچ نەختێ گوێ لێکە
هەرچی وجوودی «لذاتهعەرەبی» نەوێ
ناوێ بێ سەبەب، سەبەبی تەوێ
سەبەبی چلۆن؟ مەوجوود نە مەفقوود
ناوێ بە مووجید چشتی نامەوجوود
ئەم مەقەددیمە تەواو مەعلوومە
تەئسیری ناوێ هەرجی مەعدوومە
لە چاوی دڵدا وەک خۆر مەشهوودە
مەرتەبەی ئیجاد بەعدەز وجوودە
ئەو مەوجوودیچە، خاست لەبەر وێ،
لە سیلسیلەی نەوع مومکین ئەودەر وێ
کەلام لە نەوعە، سەرت نەیێشێ
تەسدیع بۆ ئیبتال تەسەلسول کێشێ
مەر وەختێ جیلوەی باڵای بەلادا
سەلای ئیستیجلا و دادی جەلا دا
تەرتیب دا ئەفراد سیلسیلەی میشکین
تاتای تەسەلسول نە دەور جەمین
وە شانەی تەتبیق پێیدا بێتەوە
دڵ های بەتوولە تا ببڕێتەوە
خاریجیچ لەو سیلک نەوعی مەعهوودە
ئەڵبەت هەر زاتی واجب وجوودە
وجوودی واجب ئەویچ لەم لاوە
ئەوا سابت بوو خاس شەوقی داوە
شک نەما لە سیدق هەردوو حوکماندا
بۆچ؟ مەوجوود حەسرە هەر لەو دواندا
کە ئەم یەک نەبوو ئەو «معينعەرەبی»ە
وجوودی واجب «متيقنعەرەبی»ه
بینا لەو تەقریر بە گوێتەدا چوو
کە «واجب بالذاتعەرەبی» عەدەمی نەبوو
زاتی هەر «بالذاتعەرەبی» مەعلوومە و مەشهوود
مەبدەئە و مەئخەز بۆ ئەخزی وجوود
بە ئەمرێکی تر زیادە لە زات،
وەک مومکین، حاجەت هیچ لێی ڕوو نەدات
ئیختیلاف هەیە ئەی برای ئەمین!
لەناو حوکەما و موتەکەللیمین
حوکەما وجوود دائەنێن بە عەین
بۆ زاتی واجب «رب المشرقينعەرەبی»
بەڵام بە غەیری دائەنێن لە بۆ
زاتی مومکینات، ئاگادار بە تۆ
لای موتەکەللیم زیادە لەسەر
زاتی واجب و مومکینات یەکسەر
لە لای ئەشعەریش عەینە بۆ هەموو
واجب و مومکین، لە هەر بەشێ بوو
ئەو کەس دەڵێ: زات واجبی مەعبوود
عەینی وجوودە، قەسدی بە وجوود
ئەو سبووت و کەون مەشهوورە نییە
بۆچ؟ ئەوە مەعلووم ئەمری زیهنییە
ناوێ بۆ هیچ شەیء خارجی بە عەین
چ جایێ واجب «رب المشرقينعەرەبی»؟
بەڵکو بە وجوود ئەو کەس قەسد دەکات
ئەوە کەواها زاتی ئەو «بالذاتعەرەبی»
مەبدەئی ئەخزە بۆ کەونی مەعهوود
کە مەعنایێکە شائیع بۆ وجوود
قەسدی ئەم مەعنا ناتگەسە بەین
«الا لاحدي تين الجهتينعەرەبی»
یا لەبەر ئەمە بیزانە تەمام
مەوجوود مەشهوورە لە لای خاس و عام
ئیتلاقی ئەسەر چشتێ دەکەوێ
مەبدەئی ئاسار خاریجییە وێ
خۆ ماهییەتی «من حيث هيعەرەبی»یە
لەبەر ئیشتیراک ئەو تەرزە نییە
کونی بەدیهیچ خۆ بەدیهییە
ناوێ... بۆچ؟ ئەمری ئیعتیبارییە
یا لەبەر ئەمە وجوودی باری
ئەر حەقیقی وێ یا ئیعتیباری
کە وەها وێتە زیاد وێ لە زات
لەم دوو مەحزوورە یەکێ ڕوودەدات
«تقدمعەرەبی» بە بوون لەسەر بوونی خۆی
موحتاجی بە غەیر لە بووندا دەکەی
پەس وجوود ئەمرێ حەقیقی دەوێ
ڕێک بە «مبدءالآثارعەرەبی»ی کەوێ
زەریفی لێ بێت بوون بە عەینی زات
حاجەت بۆ واجب بە هیچ ڕوونەدات
«و ماذا الا ما كان كذاعەرەبی
أي بذاته كان مأخذاعەرەبی»
بۆ ئەو سبووتی ئیعتیبارییە
ئەویچە ئەڵبەت زاتی بارییە
«لم يحتج في أخذ ذالكون عنهعەرەبی
الى غيره، جل شانهعەرەبی»
پوس لەفزی «موجودعەرەبی» لە «وجودعەرەبی» موشتەق
«على الواجب، تعالي يطلقعەرەبی»
من حيث أن ذاالوجود بهعەرەبی
قام قيام الشيء بنفسهعەرەبی
و غير الواجب يطلق عليهعەرەبی
لان الغير ينسب اليهعەرەبی
پەس وا ئیتلاقی مەوجوود بەر هەر دوو
بە ئیعتیباری یەک مەعنا نەبوو
«ناقلين عن أخبار كملعەرەبی»
جواویان داگە لە وەجهی ئەووەل:
«لا نسلمعەرەبی» موتلەق ماهیەت
ناوێ سلووحی بۆ مەبدەئییەت
ئەر مەوجوود واجب «لذاتهعەرەبی» یە
ماهییەتی ئەو «من حيث هيعەرەبی» یە
موتەحەققیقە خۆی «بذاتهاعەرەبی»
«لا بتأثير الفاعل فيهاعەرەبی»
بەو مەعنا کەوا شائیعە و مەعهوود
«من حيث هيعەرەبی»یە، وا بێ ئیفیتیقار
دەوێ بە مەبدەء ئەحکام و ئاسار
«بل هي المبدء لكل اثرعەرەبی
و ما سواها مجلي و مظهرعەرەبی»
«و ان كان ذا امرا آخراعەرەبی
غير الواجب خالق الوريعەرەبی
فلانتساب ذا الامرالآخرعەرەبی
الى جناب الواجب الاكبرعەرەبی
بانتساب يصير بهعەرەبی
مبدأ اخذ الكون البديهيعەرەبی
صح كونه بلا كدورهعەرەبی
ايضا، كمثل تلك المذكورهعەرەبی
مبدء الآثار، مظهر الاحكامعەرەبی؛
اذا المدار في هذا المقامعەرەبی»:
ئەو تەحەققوقی خاریجییەتە
نیشانەی چییە؟ بڵێ ئەمەتە
مەبدەء بوون بۆ ئەخز ئەمرەکەی مەعهوود
ئەو ئەمرە بە عورف پێی دەڵێن وجوود
مەبدەئی ئاسار «كما قد سبقعەرەبی»
حقیقە زات واجبە بە حەق
بۆ غەیری ئەویچ هەم حیسابییە
بە سەبەبی ئەو ئینتیسابییە
ئەرچی ماهییەت «من حيث هيعەرەبی» یەی
ناوێ بە مەبدەء وەک وجوودەکەی
ئەویچ: ئەویش. ئەرچی: ئەگەرچی
بۆچ؟ ماهییەتی «من حيث هيعەرەبی»یە
نەسوڵحیانی بۆ مەبدەئییە
ناوێ بە مووجیب بۆ نەسوڵحیان
دەگەڵ ئینتیساب بە واجب دیسان
پەس لە وجووددا وەجهێ شک دەوەی
عودوول لەو مەعنای شائیعە دەکەی
دەڕۆی بۆ چشتێ تەسەوور نەکرێ
سەردیی تەکەللوف مەگەر دایگرێ
پەس ئێمە مەوجوود على الطرفينعەرەبی
«بمعني واحدعەرەبی» ئیتلاقی دەکەین
شەئنی ئیشتیراک مەعنەوی بناس،
مەعلوومە مووجیب وەحدەتی مەعناس
جواوی وەجهی ئەووەڵت زانی
بێینە سەر جواو بۆ وەجهی سانی
لە زیادیی وجوود بە ئەم مەعنایە
بەر زاتی واجب هیچ لازم نایە
حاجەت مەر ئەوسا بە سەبەب کەوێ
کە وجوود ئەمری خاریجییە وێ
«يعرض في الخارج علي ذات الحقعەرەبی
وليس كذا كما قد سبقعەرەبی»
بۆچ بەو مەعنایە چاک دیارییە
ئینتیزاعییە و، ئیعتیبارییە
ئەر بڵێی ئەمە، ئەمە لازمیە
مومکین هەم موحتاج بە فاعیل نییە
جواوی دەدەین «بلا سماجةعەرەبی»:
کەدەڵێن مەوجوود مومکین موحتاجە
«فی وجودە» ئەباڵی سەبەب
لەو عیبارەتە ئەمەتە مەتڵەب
«أي في مبدء اخذ ذاالوجودعەرەبی
منشإ نزع ذاالكون المعهودعەرەبی»
کە وەختێ نەوێ مومکین بە مەبەدەء
وەبێ ئینتیساب نەوێ وە مەنشەء
ئیسناد دەدرێ وجوود ئەباڵ ئەو،
بەڕێی تەجەووز، لێت نەوێ وە شەو
موحتاجیی مومکین ئەوا بوو مەشهوود
«لكنة لا في نفس الوجودعەرەبی»
بۆچ؟ ... نەفسی وجوود، ئەر هەی باخەبەر،
ناوێ بۆ تەئسیر فاعیل بە ئەسەر
ئەمرێکە مەوجوود «متحقق بهعەرەبی»
ئەسەری تەئسیر فاعیل «فانتبهعەرەبی»
«أما مبدأ الانتزاع فيعەرەبی
ربنا الواجب ذي اللطف الخفيعەرەبی»
ئەسەری تەئسیر هیچ فاعیل نییە
«إذ هو ذاته بذاتهعەرەبی» ییە ...
«فلا يكون محتاجا اليهعەرەبی
في وجوده، فاعتمد عليهعەرەبی»
ئەوا تەواو بوو ئەم تەقریریچە
بشنەو دوور نییە ئەم تەحریریچە
«أن قيل الوجود له معنيانعەرەبی
حقيقيان أو مقابلانعەرەبی»
«أو كما يقال علي ذا المعنيعەرەبی
أعني الكون الذي ذكرناعەرەبی»
«كذا يقال ذا بلا غبارعەرەبی
على ما هو مبدأ الآثارعەرەبی»
«إما مطلقا، و لعلهعەرەبی
مراد الذي قال إنهعەرەبی»
«كان في الكل عين الماهيهعەرەبی»
یا مەبدەئەکە کە حەقیقییە
ئەم قەولە بێنی لە بینی دەدات
«مثل ما يقال في باقي الصفاتعەرەبی»
«إذ كما تطلق عي الاضافاتعەرەبی
التي من شأن مبادي الصفاتعەرەبی»
«كذاك تطلق علي المباديعەرەبی
نوضحه لك، والله الهاديعەرەبی»
بالمثالين؛ فحيث يقالعەرەبی
الله عالم بكل الأحوالعەرەبی
موراد نە بەبدەء ئینکیشافەکەس
لەگرەدا، بە عیلم، بەڵ ئیزافەکەس
موراد ئەر بڵێی عیلمی عەینییە
ئیزافە نییە بەڵ مەبدەئییە
پەس دوور نییە عەقڵ قبووڵی دەکات
کە بڵێی وجوود عەینە لە بۆ زات
موراد بە وجوود مەبدەئە موتڵەق،
یا مەبدەئەکەی حەقیقی بەر حەق.
«في «هو موجود» الفكر الصافيعەرەبی
يريد به الكون الإضابيعەرەبی
الذي يصلح من غير مريهعەرەبی
للمأخذيه و المبدئيهعەرەبی
للإتصاف و للإشتياقعەرەبی
كما في الصفات بلا إفتراقعەرەبی»