ژنێکی بەکار
لە کتێبی:
            کۆی بەرهەمی قزڵجی
        بەرهەمی:
                حەسەن قزڵجی (1914-1985)
        
             1 خولەک
             2597 بینین
        
        
    ژنێک هەبوو، زۆر بەکار و توندوتۆڵ بوو. بە درێژایی ساڵ شانەی کرد، ڕستی، بای دا، دەستی کرد بە چنین. ئاخرەکەی لنگە دەستکێشێکی بۆ مێردەکەی چنی. ڕۆژی جێژن مێردەکەی کردییە دەستی و چوو بۆ هەڵپەڕکێ. ژنەکە بانگی کرد:
- هۆ هۆ پیاوەکە! دەستی چەپت هەڵبڕە. چەند باش بوو دەستکێشە تازەکەت جووتێک بووایە. ئەگەر نەمرم ساڵێکی تر لنگەکەی کەشت بۆ دەچنم!