کێ کار دەکا و کێ دەخوا

لە کتێبی:
کۆی بەرهەمی قزڵجی
بەرهەمی:
حەسەن قزڵجی (1914-1985)
 1 خولەک  806 بینین

باوکێکی بە کوڕەکانی خۆی گوت:

- سبەینێ دایکتان کولیچە دەکا. کێ دەیخوا؟

کوڕە گەورەکەی گوتی:

- من دەیخۆم، باوە من دەیخۆم.

- منیش بەرخەکە سەردەبڕم. کێ دەیخوا؟

هەر ئەو کوڕە گوتی:

- من دەیخۆم، باوە من دەیخۆم.

- سبەینێ دەچینە دەشت بۆ جووتکردن. کێ جووتەکە دەکا؟

- هەموو شتێک هەر من! هەموو شتێک هەر من! دەبا ئێستا نۆرەی یەکێکی تر بێ!