«هاتنی چڵکن بۆ بەندەنی کەپری سێوە سوورە و شاڵە بەگیان»

لە کتێبی:
لاس و خەزاڵ (فیدایی)
بەرهەمی:
مەلا کەریم فیدایی (1928-1993)
 1 خولەک  641 بینین
ئەو چڵکنە گورگە بۆرە لاتە
ڕێگایی دەکەوتە ئەو وەڵاتە
چڵکن کە لە دین ئەبۆوە دوورە
ڕێی خستەوە کێوی سێوە سوورە
ڕۆژێ دەگەڕا لە بەینی بەردان
لەو بەندەن و کێوە گەییە جەردان
گوتیان وەرە مامە پیری چڵکن
ئەی ڕەشکەڵە ڕوو دزێوی ورگن
بەو گەردن و شانە کوڕ و کۆمە
تۆ گەڵگرە نان و کۆڵ بۆمە
سەک کەوتە دوایی ئەو چەتانە
دەیکرد لە شان و مل هەمانە
ئا ئەو دەمە گەر چەتانە گاڕان
بردیانەوە لەو هەواری نەبیان
هەر هەمدەمی جەردە بوو لە کێوی
نەکرایەوە کاری بەد بەبێ وی