«حەوت ساڵ دوای زەماوەندی لاس و خەزاڵ دەستە چەتەیەک گاڕانی هۆبەیان برد»
لە کتێبی:
لاس و خەزاڵ (فیدایی)
بەرهەمی:
مەلا کەریم فیدایی (1928-1993)
1 خولەک
662 بینین
حەوساڵ کە ڕۆیی لاسی مەشهوور
ڕۆژێ لە خەزاڵە شۆڕ چۆ ژوور
ئەو دەم لە پەژارە خۆیی دەبوارد
قاوەی لە کن ئەو خەزاڵە دەخوارد
لەو جێیە خەوی دەهات و بۆ سەر
دەیکرد بە سەرین ڕانی دڵبەر
لێی نوست و سەری دەنایە سەر ڕان
پەیدا بوو هەرا هەرایی گاوان
لەو کێوە بە سەد غەم و پەژارە
هاواری دەکرد ئەو هەوارە
کەی خەڵک هەموو وەرن بە قوربان
واچۆوە بە دەس چەتان، گاڕان