«لاس پاشی ئەو زەماوەندە زۆرتر لەلای خەزاڵێ بوو»
لە کتێبی:
لاس و خەزاڵ (فیدایی)
بەرهەمی:
مەلا کەریم فیدایی (1928-1993)
1 خولەک
602 بینین
لەو خاکەیە ئەو دەماوە زۆرە
بۆخۆی و بە مامە ڕەش بە نۆرە
یا لێرە وەیا لە باڵەکان بوو
تا مردن ئەلەو دوانە خان بوو
سامی لەسەر ئەو وەڵاتە وابوو
گورگ و مەڕە هەر وەکوو برا بوو
بەو حاڵە دەماوە تا حەوت ساڵ
لاچوو لە بناغە جار و جەنجاڵ
خۆ کەس لە کەسێکی هەڵنەقۆچی
بێ زوڵم بوو تا دەڕۆیی کۆچی
تا بەخت و فریشتە بوو وەها بوو
بۆ خێل و عەشیرەتی چرا بوو
ڕۆژێ کە نەما بە تیری چڵکن
ڕانی دەکراوە ئەو لە کەژ کون