«شایی گرتن و گوێزتنەوەی خەزاڵ و ئەستی»
لە کتێبی:
لاس و خەزاڵ (فیدایی)
بەرهەمی:
مەلا کەریم فیدایی (1928-1993)
1 خولەک
601 بینین
بوو شادی و داوەتێ دەگیرا
پڕ بوو لە سەرۆک و خان و میرە
دەدرا لە دەهۆڵ و دەنگی دمبەگ
وابوو کە دەبیسترا لە کورتەک
شایی بوو لە بۆ کوڕ و کچ و ژن
ئا ڕۆژ بە شەو نەماوە نووستن
داوەت کە بە ڕۆژ و شەو دەگیرا
تێیدا بوو بچووک و لاو و پیرە
زۆڕنا بە هەزار جۆرە ئاواز
بۆ چۆپیە عالەمی دەکرد ساز
نۆ ڕۆژ لە هەڵپەڕین و شایی
دابوون، لە هۆبەدا دوایی
یەکدەستە ژن و کچی ڕەزا سووک
کردیانە بەرگ و جل لە بەر بووک
گوێزرانەوە دوو پەری بە دەستوور
دەبرانەوە ژووری خێوەتی سوور
بێ نەخشە لە بێ ژن و کچووکان
زاوا کە لە پەردە گەینە بووکان
گەوهەر دەسماوە شەو بە ئەڵماس
چیدی لە دو ڕانە با نەکەم باس
ئەوهەی کە مرۆیی کۆنە کارە
بردوویە لە گەوهەری مەکارە
گەر خۆشە بە تامە یانە ناخۆش
ئەو لەززەتە با نەکا فەرامۆش
ئەو باسە حەواڵە با بەوی بێ
تا ئاو لە زار و لێوی وی بێ