«پەلاماری لاسی بە سواری ئەسپ بۆ ئاڵی»
لە کتێبی:
لاس و خەزاڵ (فیدایی)
بەرهەمی:
مەلا کەریم فیدایی (1928-1993)
1 خولەک
614 بینین
سوار بۆوە لە ئەسپ ئەو لە مەیدان
بۆیان کە دەکرد زین جەردان
چۆ پێش لەوانە هەر بە ئەسپی
ئەو لاوە کە شەڕ دەبوو بە کەسپی
ڕووی کرد لە لەشکر و لە ئاڵی
فەرمووی لە من بە ئاڵی حاڵی
بابت کە بەدەست و هەڵمەتی من
کوژراوە منم بزانە دوژمن
تۆ بەڵگە لە بۆ خەڵک بەدی کە
کێ دوژمنە ڕوو لە ڕوویی وی کە
وەربگرەوە تۆڵە تۆ لە لاسی
بۆ دێیو و مەلا نەبی دەناسی؟
با ئەو دەمە بێ سوپا من و تۆ
بە پیادەیی بێ زرێ لە سەر خۆ
تاشی شەڕی خۆ بە خۆ بگێڕین
ڕوو لەو هەموو خەڵکە وەر بگێڕین
رایەڵ کە کراوە لەو شەڕەی کر
دەستی چەپە جا دەدەینە یەکتر
ئەو جارە بە دەستی دییکە خەنجەر
دەگرینە کاتی کێشە و شەڕ
دەی دەینە ئەو لە یەک بە نۆرە
چون دەم ڕەشە ئەو بەڵایی زۆرە
هەر کامە لە ئێمە گەر وەمێنێ
ئەو شۆڕە خەزاڵ با بهێنێ
شایی گرە غونچە ڕوویی ناسک
هەر چاوە ڕووانە بۆمە ئاسک
با لەو شەڕە ڕوو بکەینە دڵبەر
شایی بگرین و دەس بە خەنجەر
شایی کە بە خەنجەری دەبانە
بۆ ئێمە نەمانە یانە مانە